ئەمریكا 200 سەرباز لە باكوری سوریا دەهێڵێتەوە

21.10.2019

لڤین: 
سەرچاوەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە سەرۆكی وڵاتەكەیان ماوەی هەفتەیەكە بیر لەوە دەكاتەوە كە 200 سەرباز لە باكوری سوریا بهێڵێتەوە. 

رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی، لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاند:دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە هەفتەی رابردووەوە بیردەكاتەوە بۆ ئەوەی نزیكەی 200 سەربازی هێزەكانی كۆماندۆ لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا بهێڵێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە رونیشی كردەوە: ئەو هێزە ئەمریكیانەی لەوێ دەمێنەوە بەدرێژایی سنور لەگەڵ عێراق لە دەرەوەی "ناوچەی ئارام" جێگیر دەكرێن.

رۆژنامەكە ئەوەشی رونكردووەتەوە، ئەگەر سەرۆكی ئەمریكا رەزامەندیی لەسەر هێشتنەوەی ئەو سەربازانە لە باكوری سوریا دەربڕێت، دەبێتە دووەم حاڵەتی هاوشێوە لەمساڵدا كاتێك ترەمپ فەرمانی تایبەتی خۆی بۆ كشاندنەوەی هەموو هێزەكانی ئەمریكا لە سوریا بەكردار هەڵبوەشێنێتەوە.

488 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations