هێزە ئەمریكیەكان لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەیشتنە دهۆك

21.10.2019

لڤین: 
ئەو هێزەی ئەمریكا كە لەرۆژئاوای كوردستان بەفەرمانی سەرۆكی ئەمریكا كشانەوە، بەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە پارێزگای دهۆك، بەڵام تا ئێٍستا شوێنی جێگیر بونیان دیاری نەكراوە. 

كەمێك پێش ئێستا ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، ئەو هێزەی ئەمریكا كە لەرۆژئاوای كوردستان بەفەرمانی سەرۆكی ئەمریكا كشانەوە، بەدەروازەی سحێلا ڕەتبوون و چوونەتە نێو پارێزگای دهۆكەوە و دیارنیە ئەو هێزە لەكوێ جێگیردەكرێن.

ئەمریكا جیاواز لەچەند بنكەیەكی دیكە، دوو بنكەی سەربازی گەورەی لە عێراق هەیه،‌ ئەوانیش بنكەی سەربازی هەریر و بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار.

474 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations