ئیلهام ئەحمەد لە ئەمریكا چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام دەدات

21.10.2019

لڤین: 
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، بۆ گفتوگۆ و كۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا، وەكو نوێنەری ئەنجومەنەكە و هێزەكانی سوریای دیموكراتی گەیشتە پایتەختی ئەمریكا.

میدیاكانی جیهان بڵاویان كردەوە ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات، بە نوێنەرایەتی ئەنجومەنەكە و هێزەكانی سوریای دیموكراتی سەردانی واشنتونی پایتەخیتی ئەمریكای كردووە. 

بەگوێرەی ئەوەی میدیاكانی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە وابڕیارە دیدار و كۆبونەوە لەگەڵ چەندین بەرپرسی ئەمریكیدا ببەستێت كە پەیوەندیدارن بە دۆخی باكوری سوریاوە.

923 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations