نەڤید زەردی لەبارەی بایكۆتی كەلوپەلی توركی هەڵوێستی خۆی راگەیاند

20.10.2019

لڤین: 
هونەرمەندی تازە دەركەوتوی كورد نەڤید زەردی، لە بارەی بایكۆتكردنی كاڵای توركی و ئەو هەڵمەتەی دەستی پێكردووە پشتیوانی خۆی دەربڕی و بانگهێشتی گشت هونەرمەندانیتریش دەكات. 

نەڤید زەردی لە پەیامێكیدا بۆ كەمپینی بایكۆتی كاڵا و درامای توركی دەڵێت "تا ئەو كاتەی لە ژیان مابم و كاری هونەری بكەم بەڵێن بێ بە خۆشەویستی بە كوردستانم، بەڵێن بێ بە بەڵێنەكانم بۆ هەوادارەكانم... نە كۆنسێرت نە كلیپ و نە هیچ كارێكی تر لە توركیا ناكەم".

ئەو هونەرمەندە لە بەڵێنەكەی بەردەوام دەبێت و دەڵێت "تا مابم نە جلیان لەبەر دەكەم و نە، سێنت لە داهاتی من دەچێتە ناو ئەم وڵاتەوە. لێرەوە بانگهێشتی گشت هونەرمەندان دەكەم بۆ ئەو هەڵمەتە".

1142 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations