نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتن لە نێوان هەسەدە و ئەمریكا بۆ كشانەوە كراوە

20.10.2019

لڤین: 
تانیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتی سور بوون لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانە چۆڵاچ نەكەن كە ئەمریكا و توركیا رێكەوتنیان لەسەر كردوون، بەڵام پەیوەندیەكی تەلەفونی بڕیارەكەی گۆڕیوە. 

هەرچەندە ئەمڕۆ تا نیوەڕۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتی لە ناوشاری سەرێ كانی بەرگریان دەكرد وەك لە راگەیەندراوێكی هەسەدەدا هاتووە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 16شەرڤان گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ بڕیاری كشانەوە بەو هێزانە دراوە. 

میدیاكانی جیهان ئاشكرایان كردووە ئەو بڕیارەی هەسەدە دوای ئەوە هاتووە كە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا، پەیوەندیەكی تەلەفونی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتیدا ئەنجامداوە دواتر دەست بە كشانەوە كراوە. 

میدیاكان لەبارەی ناوەڕۆكی پەیوەندیە تەلەفونیەكە هێ زانیاریەكیان بڵاو نەكردووەتەوە و باس لەوە دەكەن تا ئێٍتا ناوەڕۆكی پەیوەندیەكە بە نهێنی ماوەتەوە. 

6563 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations