هەسەدە لەسەرێ كانی كشایەوە

20.10.2019

لڤین: 
لەچوارچێوەی رێككەوتنی نێوان ئەمریكا و توركیا بۆ ئاگربەست، هێزەكانی سوریای دیموكرات لە سەرێ كانی دەستیان بە كشانەوەكرد و سوپای توركیا و گروپە میلیشیاكان بەرە و ناو سەرێ كانی دەچن.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەسەرێ كانی كشاونەتەوە، دوای ئەوەی كاروانێكی ئۆتۆمبێلی تەندروستی تەواوی بریندارەكانی لە سەرێ كانی گواستووەتەوە. شەڕڤانانیش بە ئاڕاستەی حەسەكە كشاونەتەوەو بەتەواوی شارەكەیان چۆڵكردووە.

ئەوەش دوای ئەوە هات كە هەریەكە لە ئەمریكا و توركیا بۆ راگەیاندنی ئاگربەست، لەسەر ئەوە رێك كەوتن كە هێزە كوردیەكان بە قوڵایی 20 میل لە سنوری توركیا بكشێنەوە. 

1190 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations