وەزیری بەرگری ئەمریكا: سەربازەكانمان لە سوریاوە دەكێشینەوە بۆ عێراق

20.10.2019

لڤین:
وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند پێدەچێت لە ماوەیەكی نزیكدا، سەرجەم هێزەكانمان لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازینەوە بە مەبەستی دژ وەستانەوەی داعش لە عێراق. 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، مارك ئێسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا رایگەیاند: پێدەچێت لە ماوەیەكی نزیكدا، سەرجەم هێزەكانمان لە سووریاوە بۆ رۆژئاوای عێراق بگوازینەوە، بۆ بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و یارمەتیدانی هێزەكانی ئەو وڵاتە.

ناوبراو ئەوەشی ئاشكرا كرد گە: هێزەكانمان نزیكەی هەزار سەربازن و لە چەند هەفتەی داهاتوودا سەرجەمیان بۆ عێراق دەگوازرێنەوە، هەرچەندە تا ئێٍستا بەشێكیان گواستراونەتەوە. 

514 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations