بەشیرحەداد لەبارەی 63 ملیۆن دیناری كرێی هۆتێل رونكردنەوە دەدات

20.10.2019

لڤین: 
جێگری سەرۆكی پەلەمانی عێراقی لەبارەی خەرجكردنی بڕی 63 ملیۆن دینار بۆ كرێی هۆتێل رونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت كە ئەوە كرێی 11 مانگە و لە خولەكانی پێشتریش هەبووە. 

بەرێوبەری گشتی، نوسینگەی دكتۆر بەشیر حداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و باس لە خەرجكردنی بڕی 63 ملیۆن دینار دەكات بۆ كرێی هۆتێل و رایگەیاند: ئەم بڕە پارە كرێی 11 مانگە كە بەرێزیان و ھەموو ئەندام پەرلەمانەكانی دەرەوەی شاری بەغدا لە ھۆتێلی رشید لەسه رحسابی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نیشتەجێكران.

بە گوێرەی ئەو رونكردنەوەیە كە كۆپیەكی بۆ (لڤین پرێس) نێردراوە، تیایدا دەشڵێت: ھەندێك لە پەرلەمانتارە بەرێزەكان ھەڵسان بەكرێگرتنی خانوو یا شوقە لەسەر بوجەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام بەپێی عورف و عادەت جێگری سەرۆك ناتوانێ خانوو یا شووقە بەكرێ بگرێ چونكه حكومەت خانووی بۆ دابین دەكات.

نوسینگەكەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران رونیدەكاتەوە كە "خانووی وەرگرت و ھۆتێلی به جێھێشت، بۆ ئاگاداریش له خولەكانی پێشتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم شته ھەبووە و بەزیادەوەش".

4255 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations