ئەو پیاوە عێراقیەی تۆمەتبارە بە كوشتنی 350 پەنابەر دەستگیر کرا

19.10.2019

لڤین: 
پۆلیسی ئوسترالیا پیاوێكی عێراقییان بە تۆمەتی قاچاغچێتی دەستگیركرد، كە بووەتە ھۆكاری مردنی ٣٥٠ پەنابەر بەھۆی نوقمبوونی بەلەمەكەیانەوە لە ساڵی ٢٠٠١دا.

لە بەیاننامەیەكدا ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی ئەوسترالیا ھەواڵی دەستگیركردنی مەیسەم رازیی بڵاوكردەوە، ناوبراو تۆمەتبار كراوە بە قاچاغچێتی بە كۆچبەری نایاساییەوە لە فڕۆكەخانەی بریزبان دەستگیركراوە.

پۆلیسی باس لەوەش دەكات مەیسەم ڕازی بە یەكێك لە ئەندامانی گروپێكی مافیا ناسێنراوە، لە ساڵی ٢٠٠١ەوە ئەو گروپە كاری قاچاغچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن، زیاتر لە ٤٥٠ كەسیان بە شێوەی نایاسایی بردووەتە نێو ئوسترالیا. 

پۆلیس ئەوەشی رونكردووەتەوە ئەو گروپە  بوونەتە ھۆكاری خنكانی ٣٥٣ كۆچبەر لە ئاوەكانی خوارووی دوورگەی جاوا لەو وڵاتە كە لە نێویاندا ١٤٦ منداڵ ھەیە.

پۆلیسی ئوسترالیا ئەوەشی ئاشكراكردووە، مەیسەم ڕازی پارەیەكی زۆری لەو كەسانە وەرگرتووە كە بە قاچاغ ھاتوونەتە ئوسترالیا، ئەمرۆش لەبەردەم دادگا ئامادەبوو. 

2638 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations