بنەماڵەی كاوە گەرمیانی رونكردنەوەیەك بڵاو دەكەنەوە

19.10.2019

لڤین: 
بنەماڵەی كاوە گەرمیانی شەهیدی قەڵەم وەڵامی سەرۆكی پێشووی زانكۆی گەرمیان دەدەنەوە كە وتبووی كاوە لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی تیرۆر كراوە.

بنەماڵەی شەهیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی پەیامێك بڵاو دەكنەوە و رایدەگەیەنن: د. بەھرۆز لەواڵی خۆیەوە پۆستێكی لەسەر ئارامی سلێمانی كردوە.، ناوی شەھیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی وەك نمونەیەك كە ڕۆژنامەنوس بوە لە ڕابردودا كوژراوە ئەوەش لەبەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە، بەپێویستی دەزانین  وەڵامێكمان بۆڕای گشتی و تەواوی ئەو عەوامانە ھەبێت.

لە رونكردنەوەكەدا بۆ سەرۆكی پێشووی زانكۆی گەرمیان، بنەماڵەی كاوە گەرمیانی دەڵێن: پەیامەكانی هۆكاری تیرۆركردنی بخوێنەوە، ئەوكات ھیچ نەبێت ماف بەخۆت بدە تابتوانی ناوی پیرۆزی كاوەت بەزاردا بێت.، گەر لەئاستی حەق لاڵن گەر ڕاستی بەدی ناكەن گەر گۆش كراون بێدەنگبن لەگەیاندنی راستی. 

پەیامێك لەخانەوادەی كاوە گەرمیانییەوە

پاش ئەوەی د. بەھرۆز لەواڵی خۆیەوە پۆستێكی لەسەر ئارامی سلێمانی كردوە.، ناوی شەھیدی قەڵەم كاوە گەرمیانی وەك نمونەیەك كە ڕۆژنامەنوس بوە لە ڕابردودا كوژراوە ئەوەش لەبەر كێشەی كۆمەڵایەتی بووە، بەپێویستی دەزانین  وەڵامێكمان بۆڕای گشتی و تەواوی ئەو عەوامانە ھەبێت دەیانەوێت بە خوێنی (كاوە گەرمیان)یەوە نان و پیازێكی چەور بخۆن.

ئەرێ جەنابی دكتۆر لایەنی كەم ھێندە بێ ئاگای با ھیچ نەبێت كەمێك  لەخەوی غافڵ بەئاگات بھێنینینەوە، د. بەھرۆز ئەگەر لەقیمەی غافڵیدا ئەژیت ئەوە ئاستی مەعریفەی جەنابتانە!!!بیرتان تەسكە  وبێلۆژیك قەرارئەدەیت.؟ بەڵام ھیچ نەبێت تۆزێك بیری بڵاوت كۆكەرەوە بڕۆ مێژوی (كاوە گەرمیان)ی و پیشەكەی
پەیامەكانی هۆكاری تیرۆركردنی بخوێنەوە، ئەوكات ھیچ نەبێت ماف بەخۆت بدە تابتوانی ناوی پیرۆزی كاوەت بەزاردا بێت.، گەر لەئاستی حەق لاڵن گەر ڕاستی بەدی ناكەن گەر گۆش كراون بێدەنگبن لەگەیاندنی راستی، بەڵام چۆن دێیت ھەڵسەنگاندن بۆ تیرۆركردنی (كاوە گەرمیان)ی دەكەیت دەزانیت كاوە چۆن دەژیا.

 دەزانیت كاوە چۆن تیرۆر كرا؟ئایە دەزانیت كاوە چەند شێوازی جیاواز ھەڕەشەو مەترسی لەسەر ژیانی بوو دەزانیت كاوە لەماوەی كاری ڕۆژنامەوانیدا چەندین جار سزای ماددی و سزای یاسای بەسەردا سەپێنراوە ئایە دەزانیت لەشەقامدا لە نێو بازاڕدا لەپێش چاوی ھەمواندا لەپێش زومی كامێرا بە دەزگا ئەمنییەكانتانیشەوە سێ جار بەس لوتی شكێنراوە بەدەر لەبەركەوتەی جەستەی ھەمو ئەمانە بەتەقریری توبی بۆت دەسلمێنین دەزانیت كاوەبە ئێستاشەوە دەیەھا سكاڵای لەئەنجامی ھەڕەشەی بەرپرسەباڵاكانی یەكێتی لە دادگایە.، دەر ئەنجام بەو ھەمو لێدان وسزا مادی و یاساییانە  كاوەتان پێ ڕانەوەستێنرا تادواجار ٥_١٢_٢٠١٣.

بە دەست و پلانی ڕەشی مافیاكان كاوەتان تیرۆركرد .، ئایە پێش ئەوەی ئەوە بڵێیت كاوە بە ھۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە كوژراوە زانیوتە ھیچ ڕێكارێك نەما تابتوانن كاوە لە ئاشكراكردنی گەندەڵی فەزاحەتی بەرپرسە دڕندەئاساكانی یەكێتی ڕاگرن تیرۆەكردن دوا چارەنوس بو بۆ ئەوەی كاوە بوەستێنن ھەر لەترسنۆكی بچوكیتان لەبەرامبەر نوكی قەڵەمەكەی كاوەو زومی كامێراكەی ئەو چەپەڵییەتان لەدەست ھات .، ئایە دەزانیت مانگێك پێش ئێستا سكاڵای شەھیدی كاوە لەسەر بەرپرسێكی ئەمنی لەگەرمیان ھاتۆتە سەرەوە ئەی جەنابی دكتۆر ئەمە دەلالەت لەچ دەكات ئێمە لێرەوە پێت دەڵێین بە دەیەھا بەڵگە بۆت دەسەلمێنین كاوە گەرمیانی لەچوارچێوەی ئیتیكی ڕۆژنامەوانی تیرۆركراوە زەڕەیەك بەڵگەت ھەیە بۆ سەلماندنی قسەكانت كە كاوەگەرمیانی بەھۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە تیرۆركراوە وەرە بۆ ئێمە و بۆ یاسا و پاشان ڕای گشتی بیسەلمێنە دەنا ھەر كەسایەتییەك بیەوێت بەناوی كاوە ناوبانگ بۆ خۆی پەیدا بكات  ڕێگەی پێ نادەین وسەری داوێتی لەبەرد .

خانەوادەی رۆژنامەنووسی تیرۆر كراو 
شەهید(كاوە گەرمیانی)

10115 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations