مەزڵوم كۆبانێ سەردانی ئەمریكا دەكات

19.10.2019

لڤین: 
فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی سەسردانی ئەمریكا دەكات و ناوەڕۆكی رێكەوتنی توركیا و ئەمریكای لەبارەی رۆژئاوای كوردستانەوە بۆ رون دەكرێتەوە.  

سەرچاوەیەكی نزیك لە پارتی یەكێتی دیموكراتی، بە (لڤین پرێس)ی راگەیاند: بۆ وردەكاری ریچكەوتنی نێوان توركیا و ئەمریكا لەسەر باكوری سوریا مەزڵود كۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكراتی، بانگهێشتی ئەمریكا دەكرێت ناوەڕۆك و پلانی ئیدارەی ترەمپی بۆ رون دەكرێتەوە.  

سەرچاوەكەی لڤین ئەوەشی ئاشكرا كرد كە تا ئێستا بانگهێشتەكە فەرمی نیە، بەڵام لە پەیوەندیە تەلەفونیەكەی ترەمدا لەگەڵیدا باس لەوە كراوە رۆژێك پێكەوە دادەنیشین.  

بەهۆی ئەو رێكەوتنەی توركیا و ئەمریكا كە تا ئێستا ناوەڕۆكەكەی بۆ هێزەكانی سوریای دیموكراتی روننەكراوەتەوە، فەرماندەی هەسەدە نیگەران بووە بەڵام هیوایەكی بە پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئەمریكا ماوە. 

3346 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations