ئیسرائیل داوای پاراستنی كوردەكان دەكات

19.10.2019

لڤین: لوقمان غەفوور
شەوی رابردوو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرداتنێكی رانەگیەندراو گەیشتە ئیسرائیل و لەبارەی ئاگربەستی نێوان رۆژئاوای كوردستان و توركیا گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكە كرد. 

شەوی رابردوو بنامین نەتانیاھۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە قودس پێشوازی لە مایك پۆمبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كرد و دەربارەی پەیوەندی ئیسرائیل – ئەمریكا گفتوگۆیان كرد. 

بە گوێرەی هەواڵێكی ئیسرائیل تەیمز نەتانیاھۆ پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان توركیا و كوردەكان كردووە لە باكوری سوریا و بەكارێكی سەركەوتووی داناوە بەشێوەیەك كوردەكان تێدا پارێزراو بن. 

4303 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations