ئیمانۆیل ماکرۆن: تورکیا بەرپرسە لە دووبارە زیندوکردنەوەی داعش

18.10.2019

لڤین:
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە سوریا گەمژەیی بوو، هێزەکانی سوریای دیموکراتیش بە تیرۆریست نازانێت.

ئیمنیۆل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: دەستوەردانی سەربازیی تورکیا لە سوریا گەمژەیی بوو.

ناوبراو رونیشی کردەوە ئەوان جەنگی تورکیا دژی تیرۆر لەبەرچاو دەگرن، بەڵام هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە تیرۆریست نین، ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سوریا ڕوویدا هەڵەیەکی گەورە بوو بۆ ناتۆ و خۆرئاوا، دەبێت ئەنجامەکەشی ناتۆ و خۆرئاوا لە ئەستۆی بگرن.

670 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations