تا ئێستا ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەستەکە قسەی لەگەڵ هەسەدە نەکردووە

18.10.2019

لڤین:
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، تا ئێستا ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەستەکەی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەگەڵ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان هەماهەنگی و قسەی نەکردووە.


ئاژانسی هەواڵی (نۆڤۆستی) ڕوسیا لە زاری سەرچاوەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات ناسراو بە (هەسەدە)ەوە بڵاویکردەوە، تا ئێستا واشنتۆن هیچ گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەرکردایەتی کورد نەکردووە، سەبارەت بە ئاگربەست و ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ ئەنقەرە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تورکیا ڕێککەوتن سەبارەت بە ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە سوریا، بەڵام ئەمڕۆ سوپای تورکیا ئاگربەستەکەی لەچەند ناوچەیەک پێشێلکردووە و بۆردومانی سەرێکانی و چەند ناوچەیەکی تری کردووە.

707 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations