رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر هێرشەکەی رەخنە لە تورکیا دەگرێت

18.10.2019

لڤین: 
رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند، به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گرمان له‌به‌رده‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌ باكوری سوریا له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی لە راپۆرتێکدا توركیای به‌ پارێزگاری نه‌كردن له‌ خه‌ڵكی سڤیل تۆمه‌تبار كرد له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشەکەی بۆ زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌كە كردویەتیه‌ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند: توركیا رێزی له‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تی نه‌گرتووە ئاماژه‌شی پێدا كه‌ رێكخراوه‌كه‌یان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری له‌به‌رده‌سته‌ له‌سه‌ر پێشێلكاری گه‌وره‌ و ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانی جه‌نگ وه‌ك، كوشتنی به‌رنامه‌ بۆداڕێژراو و هێرشی بێ جیاوازیی و راسته‌وخۆ كه‌ خه‌ڵكی سڤیلی بێتاوانی ده‌گرته‌وه‌.

رێكخراوه‌كه‌ روونیشی كرده‌وه‌، له‌ماوه‌ی نێوان 12 و 16ی مانگ وته‌ی فریاگوزاران و خه‌ڵكی سڤیلی ئاواره‌ و رۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی بواری مرۆیی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و راپۆرتی پزیشكیی و گرته‌ ڤیدیۆی نێو جه‌رگه‌ی پرۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ست كه‌وتووه‌.

371 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations