یەکێتی ئەوروپا داوای چونەدەرەوەی تورکیا لە خاکی سوریا دەکات

18.10.2019

لڤین:
هەرچەندە بریاری ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتی و تورکیا دەست بە جێبەجێکردنی کراوە بەڵام یەکێتی ئەوروپا داوای چوونە دەرەوەی تورکیا لە خاکی سوریادەکات لەبەر ئەوەی تێکۆشانی دژی داعشی لاواز کردووە.


یەکێتی ئەوروپا جارێکیتر ناڕەزایی لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرامبەر ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و داوای کرد لە خاکی سوریا بچێتە دەرەوە.

یەکێتی ئەوروپا لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی، "هێرشە یەکلایەنەی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە هۆکاری کارەساتی مرۆیی و تێکۆشانی دژی داعشی لاواز کردووە و ئەمەش هەڕەشەیە لە سەر ئارامی ئەوروپا.

1644 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations