سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا رێکەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ تورکیا بە ئابڕوچون دەزانێت

18.10.2019

لڤین:
سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، لەبارەی ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکان لە سوریا  بە ئابڕووچون ناو دەبات.

نانسی پیلۆسی. سەرۆکی کۆنگرێسی ئەمریکا، رایگەیاند: ڕێکەوتنەکەی نێوان تورکیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی بۆردومانەکان لە سوریا ئابڕووچون و شەرمەزاریە بۆ ئەمریکا.

ئاژانسی سکای نیوزی بەریتانی،رایگەیاند کە پیلۆسی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە ڕێککەوتنی نێوان واشنتن و ئەنقەرە مەترسی بۆسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا ھەیە. وادەکات ھاوپەیمانەکانمان چیتر متمانە بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا نەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کۆنگرێسی ئەمریکا لە ھەفتەی داھاتودا دەنگ لەسەر سەپاندنی کۆمەڵێک سزا بەسەر تورکیادا دەدات و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنەکەی ترامپ و تورکیا هەیە.

1718 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations