وادەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دیاری کرا

18.10.2019

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئێوارەی ڕۆژی شەممەوە بارانبارین بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ کە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. 


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستانك رایگەیاند  "پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ سه‌ره‌تا بارانبارین به‌ شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێبكات". 

ئەو بەرێوەبەرایەتیە رونیشی کردوەتەوە "له‌ رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێم نمه‌ بارانی پچر پچر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما له‌گه‌ڵ خۆی نزم ده‌كاته‌وه‌, له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوریه‌كان بارانبارین زیاتر ده‌بێت پێشبینی ده‌كرێت له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ له‌ كاتی بارانبارین هه‌وره‌ تریشقه‌شی له‌گه‌ڵ بێت".

1896 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations