نزیكەی 900كەسی مەدەنی لە رۆژئاوا بونەتە قوربانی

17.10.2019

لڤین: 
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری  رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند كە لە سەرەتای هێرشەكەی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان 218 كەسی مەدەنی شەهید كراون و نزیكەی 700 كەسیش بریندار بوون. 

بۆردی پزیشكی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای هێرشە سەربازییەكەی توركیاوە تا ئێستا، 218شەهیدی سڤیل و 653برینداری مەدەنیمان هەیە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەو بۆردە  "لەناو شەهیدەكاندا 18 منداڵ هەیە و 5 كارمەندی پزیشكیش شەهید كراون، ئەوە جگە لە بریندارەكان كە 35 یان منداڵن".

958 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations