پۆلیسی سلێمانی وردەكاری كوشتنی رۆژنامەنوسەكانی بلاو كردەوە

17.10.2019

لڤین: 
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی شەوی رابردوو رونکردنەوەیدا و ئاشکرای کرد کە رووداوەکە خۆكوژی بووە و رەخنەشی لە سەرۆكی پەرلەمان گرت. 

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوبەری پۆلیس سلێمانی رایگەیاند سەبارەت بە تاوانەكەی شەوی رابردوو كە تیایدا هەردوو رۆژنامەنوس (ئامانج بابانی و لانە محمد و مناڵە ساواكەیان) گیانیان لەدەستدا، لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەریخستووە كە كارێكی خۆكوژیە. 

ناوبراو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئامانج لە دووری 2 بۆ 3 سانتیمە و تەنها یەك فیشەكی بەركەوتووە، بۆ هەمووشیان بەڵگەی پزیشكی دادی بە وردی رونیكردووەتەوە. 

لە ئۆتۆمبێلەكەدا دەست بەسەر دەمانچەیەكدا گیراوە كە 7 فیشەكی تیا بووە و ئەو فیشەكانەی كە تەقیوە یەك جۆرن و دەمانجەكەش بۆنی باروتی لێهاتووە و فیشەكێك لەپێشەوەی بووە. 

بەڕێوەبەری پۆلیس ئەوەشی رونكردەوە ئۆتۆمبێلەكە لە دیوی دەرەوە فیشەكی بەرنەكەوتووە بەڵام ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە جامێكی شكاوە، ئۆتۆمبێلەكە لانە خانیش شۆفێر بووە. 

لە ڤیدیۆیەكی كامێرای تێرمیناڵەكەش هەیە كە ئۆتۆمبێلەكە لە بەردەم تێرمیناڵەكە تێپەڕ دەكات و هیچ ئۆتۆمبێلێكی بەدواوە نیە و بەرپرسیارین لەوەی یەك فیشەك لەدەرەوە بەو ئۆتۆمبێلە نرابێت ئێمە بەرپرسین لێی دەتوانرێت دادگایمان بكەن.

رۆژی 20 /10 دانیشتنی دادگایان هەبووە و ئەم دانیشتنە كۆتا دانیشتن بووە، پێشتریش چەند جارێك چوونەتە بەردەم دادگا لانە خان سكاڵای هەبووە. 

بەڕێوەبەری پۆلیس رەخنەی لە سەرۆكی پەرلەمان و ئەو خەڵكانە گرت كە روداوەكەیان بە كارێكی تیرۆری زانی و ئاشكرای كرد هەق نیە هەندێك كەس پێش رووداوەكان قسە بكەن. 

4109 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations