فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی توركی خرایە خوارەوە

17.10.2019

لڤین: 
فڕۆكەیەكی چاودێری سوپای توركیا لە ئاسمانی تەل تەمر لەلایەن هێزەكانی سوپای سوریا خرایە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حكومەتی سوریا رایگەیاند: سوپای سوریا فڕۆكەیەكی چاودێری سوپای توركیای تێكشكاندووە كە لە ئاسمانی وڵاتەكەماندا سوڕاوەتەوە. 

ئەو فڕۆكەیە لە گوندی مجیبرە زركانی دەوروبەری تەل تەمر لە پارێزگای حەسەكە خراوەتە خوارەوە، بەڵام تا ئێٍتا هیچ لایەنیكیتر ئەو هەواڵەی پشت راست نەكردووەتەوە. 

1043 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations