شەڕی رۆژئاوای كوردستان پێی نایە نۆهەمین رۆژ

17.10.2019

لڤین: 
شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات و سوپای توركیاو گروپەكانی لە سەرێكانی و تل تەمر بەردەوامە، سوپای توركیا بریندار و كوژراوی زۆری هەیە.

بەیانی ئەمڕۆ شەڕی سەخت لە دەروازەی سەرێ كانی بەڕێوەدەچێت، سوپای توركیا و گروپەكانی سەر بەو هەوڵی پێشڕەوی دەدەن و شەڕڤانان بەرگری سەخت دەكەن.

لە گوندی عالیای ناحیەی تل تەمری حەسەكە، تائێستا سوپای توركیا شكستی هێناوە لە چونە ناو شارۆچكەی سەرێ كانی، بەپێی میدیاكانی رۆژئاوا، سوپای توركیا چەكی قڕكەرو قەدەغەكراو بەكاردەهێنن. 

476 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations