ترەمپ و سەرۆكی كۆنگرێس بەهۆی هێرشی توركیاوە شەڕە جنێو دەكەن

17.10.2019

لڤین: 
سەرۆكی كۆنگرێس لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا هێرش دەكەنە سەریەكتری و لە كۆبونەوەیەكیاندا لەبارەی رەوشی رۆژئاوای كوردستان جنێو بەیەكتری دەدەن. 

دوای ئەوەی لە كۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و چەند لیژنەیەكی كۆنگرێس و نانسی پێلوسی، سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمریكی، كۆبونەوەكە بە شەڕی نێوان هەردوو سەرۆكەكە كۆتایی پێهات و لە راگەیاندنەوە سەرۆكی ئەمریكا هێش دەكاتە سەر پێلوسی. 

لە كۆبونەوەكەدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی كۆنگرێسی بە پیرێژنە سیحربازەكە ناوهێناوە، لەبەرامبەریشدا پێلوسی بە ترەمپی وتووە شێت. 

 لەدوای كۆبونەوەكەش كە لەسەر رەوشی سوریا و رۆژئاوای كوردستان بوو ترەمپ لە تویتێكدا نوسویەتی "نانسی پێلوسی پێویستییەكی زۆری بە هاوكاری بەپەلەیە، ئەو یان كێشەی لە بەشی سەرەوەی جەستەیدا هەیە، یان بە سانایی ئەو وڵاتە جوانەكەمانی خۆش ناوێت".

نانسی پێلوسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە كۆماری و دیموكراتەكان لە كۆی 450 دەنگی كۆنگرێس 350 دەنمان كۆكردووەتەوە بۆ ئەوەی بڕیارەكانی سەرۆك لەبراەی سوریا و هێرشی توركیاوە هەڵبوەشێنینەوە. 

5909 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations