سەربازگەیەكی ئەمریكی لە كۆبانی بۆردومان كرا

16.10.2019

لڤین: 

ئەمڕۆ ژمارەیەك فڕۆكەی نەناسراو سەربازگەیەكی ئەمریكیان لە خەراپ عشكی سەر بە كوبانێ بۆردومان كردووە، ئەو سەربازگەیەش لەلایەن ئەمریكیەكانەوە ماوەیەكە بەكار نەهێندراوە. 

روانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەك فڕۆكه كە گوماندەكرێت سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بن سەربازگەیەكی ئەمریكیان لە خەراپ عشكی سەر بە كوبانێ بۆردومان كردووە. 

ئەو رێكخراوە ئەوەشی راگەیاند: پێشتر سەربازگەكە لە لایەن هێزەكانی ئەمەریكاوە چۆڵ كراوە و بەكار نەهێندراوە وگومانیش دەكرێت، فڕۆكە ئەمەریكییەكان بە مەبەستی وێرانكردنی سەربازگەكە ئەو بۆردومانەیان كردبێت.

2075 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations