لیندزی گراهام بەهۆی هێرشی سەر كۆبانێ ئەردۆغان ئاگادار دەكاتەوە

16.10.2019

لڤین: 
سیناتۆرێكی پارتی كۆماریەكان كە ئاگاداری پەیوەندیەكەی سەرۆكی ئەمریكا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا بووە رایگەیاند توركیا پەیمانەكانی بشكێنێت گرژیەكی گەورە دروست دەبێت.

لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی كۆماریەكانی ئەمریكا، رایگەیاند "من دوێنی بەشداربووم لە پەیوەندییەكەی تەلەفۆنی نێوان سەرۆك ئەردۆغان و سەرۆك ترەمپ كە تیایدا سەرۆك ترەمپ بەڵێنی لە سەرۆكی توركیا وەرگرت كە دووركەوێتەوە لە ناوچەی كۆبانێ بۆئەوەی پێشگیری لە گرژی زیاتر بكرێت لە سوریا".

 ناوبراو لە تویتێكیدا دەنوسێت "ئەگەر توركیا بەردەوامبێت لە گرتنی ناوچەكان لە دەوروبەی كۆبانێ، من ئەوە وەكو شكاندنی پەیمانەكانی سەرۆك ئەردۆغان و گرژییەكەی گەورە دادەنێم".

گراهام نایشارێتەوە دڵنیایە كە "كۆنگرێس و حكومەتی ئەمریكا بەرپرسیارییەتی دەخەنە ئەستۆی خودی ئەردۆغان لەهەر كارێكی وەحشیگەرانە لە كۆبانێ و دەوروبەری ئەنجامبدرێت".

ئەو سیناتۆرە كە زۆر لە دژی ئەو هێرشانەی تورككیا وەستایەوە دەشڵێت "ئامۆژگاریم بۆ توركیا ئەوەیە كە بوەستێت پێش ئەوەی بەتەواوی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا وێران بكات". 

2293 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations