حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی نەوتی سپی كۆدەبێتەوە

16.10.2019

لڤین: 
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی چەند تەوەرێكی جیاواز بكات كە گرنگترینیان پرسی دابەشكردنی نەوتی سپیە بەسەر هاوڵاتیاندا. 

ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر دامەزراندنی سێ یەكەمەكانی زانكۆ حكومییەكان بۆ ساڵانی 2015-2016 دەدرێت و پرسی دابەشكردنی نەوتی سپیش بەشێكیتری بابەتی كۆبونەوەكە دەبێت. 

حكومەت دەیەوێت گفتوكۆ بكات بۆ داڕشتنی سیاسەتێكی نوێ بۆ بەبازاڕكردنی ناوخۆیی گەنمی بەرهەمهێنراو هاوكات پڕۆژە یاسای پرۆژە یاسای ماددە هۆشبەرەكان گفتوگۆ دەكرێت.

783 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations