جێگری سەرۆکی ئەمەریکا: ترەمپ پەیوەندی بە فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدەوە دەکات

15.10.2019

لڤین:
جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی بە فەرماندەی گشتی هەسەدەوە كردووە و باسیان لە بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای کوردستان كردووە.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی هەسەدە ئەنجامداوە و تێیدا گفتوگۆیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و بارودۆخی رۆژئاوای کوردستان کردووە.

هەروەها وتیشی: ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاش کردووە و داوایلێکردوە هێرشەکانی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان  رابگرێت.

مایک پێنس، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەردۆگان بەڵێنی بە ترەمپ داوە کە هێزەکانیان هێرش نەکەنە سەر کۆبانێ.

پێنس رونیشیکردەوە، کە بەمەبەستی رەوشی سوریا و بەمزوانە سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوە.

1010 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations