لەدوای ئەمریكا؛ ناتۆ سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنێت

15.10.2019

لڤین: 
وەزیری بەرگری ئەمریكا رایگەیاند هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ولاتانی ناتۆ كۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی گوشار خستنە سەر توركیا و سزادانی. 

مارك ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمەریكا، رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو كۆبونەوەیەك لەگەڵ وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی ناسراو بە (ناتۆ) ئەنجام دەدەین.

ناوبراو لەبارەی ئامانجی كۆبونەوەكە رونیكردەوە دەمانەوێت وڵاتانی ئەندامی ناتۆ رێككاری بەتاك و بەكۆمەڵی ئابووری و دیپلۆماسی لە دژی توركیا بگرنە بەر.

ئەوەش دوای ئەوە هات كە شەوی رابردوو ئەمریكا چەند كردار و بڕیارێكی لە بەرژەوەندی كورد لە رۆژئاوای كوردستان دەركرد. 

1752 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations