پەرلەمانی كوردستان کۆدەبێتەوە

15.10.2019

لڤین:
ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی کوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان کۆدەبێتەوە.

بە پێی راگەیەندراوێکی پەرلەمان کە بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی کردوە داوا دەکات ئامادەبن بۆ کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ کە تایبەتە  بە خستنه‌ڕووی دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان.

بەرنامەی کاری کۆبونەوەی پەرلەمان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی ( یه‌كه‌م و دووه‌م ) له‌ مادده‌ی ( ١٦ ) و برگه‌ی ( سێیه‌م ) له‌ مادده‌ی ( ١٨ ) و برگه‌ی ( یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م ) له‌ مادده‌ی ( ٢٠ ) و مادده‌كانی ( ٤٧ ،  ٤٨ ، ٥٢ ، ٥٤ ، ٥٥ ، ٥٦ ، ٥٧ ) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ ( ٤ )ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كات ( ١١ )ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی ( ١٥ / ١٠ / ٢٠١٩ ) به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

ـ خستنه‌ڕووی دید و ڕوانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان.

197 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations