تاکە بژاردەی بەردەم فەڕەنسا کشانەوەی هێزەکانیەتی لە باکوری سوریا

14.10.2019

لڤین:

فرانس پرێس ڕایگەیاند، له‌ باكووری سووریا هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م فەڕەنسادا نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بكشێنێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ( دووشه‌ممه‌، ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ )، ڕاگەیاندنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند" له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ پاریس، كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیمانوێڵ ماكرۆن به‌ڕێوه‌چوو، بڕیار دراوه‌ رێككاری پێویست بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی سه‌ربازانی سوپای فه‌ره‌نسا بگیرێنه‌ به‌ر". 

لەوبارەیەوە ئاژانسی هه‌واڵی ( فرانس پرێس ) لە هەواڵێکیدا ڕایگەیاند" دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا به‌ ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ سووریا بكشێنه‌وه‌، له‌ باكووری سووریا هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م فەڕەنسادا نه‌ماوه‌، جگه‌ له‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بكشێنێته‌وه‌".

جێگەی ئاماژە پێدانە، فه‌ره‌نسا به‌ ( ١٠٠٠ ) سه‌رباز به‌شداره‌ له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و له‌و ژماره‌یه‌ش ( ٢٠٠ ) سه‌ربازیان له‌ هێزی تایبه‌تن و له‌ باكووری سووریا جێگیر كراوون".

 

1235 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations