عێراق ژمارەی بێکارانی لە وڵاتەکەی راگەیاند

14.10.2019

لڤین:
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە عێراقدا یەک ملیۆن و ٣٤٤ هەزار هاوڵاتی بێكارن.

باسم عەبدولزەمان، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی عێراق راگەیاند، یەک ملیۆن و ٣٤٤ هەزار كەس ناوی خۆیان نوسیووە بۆ ئەوەی بەشداری بكەن لە وەرگرتنی بیمەی بێكاری و هەموو ئەو كەسانە ناویان تۆمار كراوە و بەشێوەیەكی ئەلكترۆنی ناوەكانیان ئامادەن بۆ ئەوەی كاریان لەسەر بكرێت.

سەرەتای ئەم مانگەدا خۆپیشاندانی فراوان لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەڕێوەچوو، خۆپیشاندان داوای خزمەتگوزاری و هەلی کاریان دەکرد و حکومەتیش سەبارەت بە داواکاری خۆپیشاندەران چەند بڕیارێکی دەرکرد.

394 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations