لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

14.10.2019

لڤین:
بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا شاندی هەرێم سەردانی بەغدا بکات، دەشڵێت" هەرێمی کوردستان راپۆرتی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ی بۆ ئەوان رەوانە کردوە".

فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی لە بەغدا دروستبوو سەرقاڵی لێپرسراوانی حكومەتی عێراق بەودۆخەوە سەردانی شاندەكەی هەرێم دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە، کە بڕیاربوو رۆژی سێشەممەی رابردوو سەردانی بەغدا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا شاندەكەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات ئەویش دوای ئامادەیی بەرپرسانی حكومەتی عێراقی و گەڕانەوەی وەزیری دارایی کە لەئێستادا لە دەرەوەی وڵاتە و چاوەڕواندەكرێت لەدوو ڕۆژی داهاتوو بگەڕێتەوە.

فارس عیسا، باسیلەوەشکرد، حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاپۆرتی بودجەی خەمڵێنراوی بۆ ساڵی 2020 بۆ ئەوان ڕەوانە كردووە وەكو نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا تا بیدەینە حكومەتی عێراق و بەرچاو ڕوونی هەبێت بۆ گفتوگۆكان لەسەر بودجەی ساڵی داهاتوو ئەو داهاتەی هەرێمی كوردستان پێویستیەتی.

280 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations