هەڵوێستی تورکیا بەرامبەر ڕێكکەوتنی نێوان ڕژێمی سوریا و ھێزە کوردییەکان ئاشکرا کرا

13.10.2019

لڤین:

ڕاوێژکارێکی رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەگەر سوپای سوریا بەنیازە بەھاتنی بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا بەرەنگاری تورکیا ببێتەوە بابفەرمێت.

لە یەکەم کاردانەوەی تورکیا سەبارەت بە رێکەوتنی نێوان ڕژێمی سوریا و ھێزە کوردییەکان لە لێدوانکی بۆ میدیاکانی روسیا یاسین ئاقتای ڕاوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕایگەیاند" ئەگەر سوپای توکیا بەنیازە بەھاتنی بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا بەرەنگاری تورکیا ببێتەوە بابفەرمێت".

 ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوە داوە" سوپای سوریا نەیتوانیوە تا ئێستا بەرەنگاری تیرۆرببێتەو، بەتایبەتی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە کە ھەوڵی دابەشکردنی خاکی سوریایان دەدا، و ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوی تورکیا، ئەگەر توانای ھەیە با بفەرمێت".

هەروەها وتویەتی" ئەگەر سوپای سوریا ھەوڵبدات ڕێگری بکات لەو پلانەی کە ئێستا تورکیا لە ناوچەکانی باکوری سوریا جێبەجێی دەکات دور نیە شەڕ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا ڕووبدات، ئەگەر سوپای سوریا توانای جێگیرکردنی ئاسایش و ئەمنیەتی ھەیە لەو ناوچانە بۆ تا ئێستا چاوەڕێی کردووە بەتایبەتی کە ئێستا ھێزەکانی تورکیا ھاتونەتە ناو خاکی سوریا"؟
لە کۆتایدا ئاشکرای کردوە" سوپای سوریا ھیچ توانایەکی نیە، ئەگەر بێنە ناوچەکە شەڕی کێ دەکەن؟ ئەمریکا، یان یەپەگە یاخود تورکیا؟ بۆیە باشتر وایە بەر لەوەی ھەنگاوبنێن بەرەو ئەو ناوچانە باشتر وایە دووجار بیربکەنەوە".

7847 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations