وەزارەتی پەروەردە لەبارەی ئەو خوێندکارانەی دوو ساڵ لە پۆلێکدا دەمێننەوە بڕیارێکی دەرکرد

13.10.2019

لڤین:

بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیەنێت، لەسەر داوای وەزیری پەروەردە ئەو خوێندکارانەی کە دوو ساڵ لە سەریەک لە پۆلێکدا دەرنەچوون بۆیان هەیە بۆ ساڵی سێیەم لە هەمان خوێندنگا لە بەیانیان بخوێنن.

لە راگەیەندراوێکدا کە واژۆی کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکانی لەسەر تێیدا هاتوە و دەڵێت: لەسەر رەزامەندی وەزیری پەروەردە و پاڵپشت بە خاڵی ١٩ لە رێنمایی ژمارە ١٤ی تایبەت بە کاروباری خوێندکاران لە کۆمەڵەی سیستەم و رێنمایی ئەزمونەکانی قۆناغی ئامادەیی و بنەڕەتی، ئەو خوێندکارانەی دوو ساڵ لە سەریەک لە پۆلێکدا دەرنەچوون بۆیان هەیە بۆ ساڵی سێیەم لە هەمان خوێندنگا لە بەیانیان بخوێنن، بەڵام بە پێی چەند مەرجێک.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت: ئەگەر خوێندکار نیشتەجێ بووی ئەو شوێنانەی کە خوێندنگای ئێوارانی لێ نییە، مافی هەیە تەنیا بۆ ساڵی سێیەم لە خوێندنگاکەی بمێنێتەو، بەڵام مافی گواستنەوەیان نییە بۆ خوێندنگایەکی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکراوە، ئەگەر خوێندکارەکە بەهەر هۆیەک داوای گواستنەوەی کرد پێویستە بە پێی رێنماییەکان بە شێوەی دەرەکی بەشداری لە تاقیکردنەوەکاندا بکات.

7162 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations