خشتەی دابەشکردنی مووچەی ئەمڕۆ

13.10.2019

لڤین:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

هەروەها وا بڕیارە سبەینێ دوو شەممە مووچەیئ وەزارەتی تەندروستی دابەشبکرێت.

هەرچەندە پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاریدا هەموو سی رۆژ جارێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات، بەڵام لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم کابینەیەوە تا ئێستا هیچ مانگێک مووچەی فەرمانبەران لە کاتی خۆیدا دابەشنەکراوە و بەردەوام دابەشکردنی مووچە دواکەوتووە.

وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پشت دەبەستێت بە ٣١٧ ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و ٤٥٢ ملیار دیناری  حکومەتی عێراق.

2038 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations