لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ ڕۆژئاوا هۆشداری دەدرێتە دەزگا پەیوەندیدارەکان لە عێراق

12.10.2019

لڤین:

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق ڕایگەیاندوە، له‌ ده‌ره‌نجامی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ توركیا و به‌شداری‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان، روورداوه‌كانی‌ سه‌ر سنووری‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ سوریا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی عیراق.

لە تویتێکدا لە تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر، قه‌یس خه‌زعه‌لی‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی‌ حه‌ق  نووسیویه‌تی‌" ئه‌وه‌ی‌ له‌سه‌ر سنووری‌ عیراق له‌گه‌ڵ‌ سوریا رووده‌دات له‌ ده‌ره‌نجامی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ توركیا كه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان تیایدا به‌شدارن، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ و راسته‌وخۆیه‌ بۆسه‌ر ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی عیراق".

لە بەشێکی تری تویتەکەدا هاتوە"پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان چاودێری‌ وردی‌ رووداوه‌كان بكه‌ن و له‌ خێراترین كاتدا هه‌نگاوی‌ پێویست ئه‌نجام بده‌ن".

جێگەی ئاماژە پێدانە بە هۆی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی‌ رابردوو سوپای‌ توركیا و میلیشیا چه‌كداره‌كانی‌ هێرشیان كرده‌سه‌ر رۆژئاوای‌ كوردستان و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ ١٠٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوون سه‌ره‌ڕای‌ زیانێكی‌ زۆر به‌ ناوچه‌كه‌.

1855 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations