زیانی راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە

12.10.2019

لڤین:
دوای زیاتر لە ١٠ رۆژ لە راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق كارابوونەوەی تەواویی هێڵەكانی ئینتەرنێتی راگەیاند.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، تەواوی هێڵەکانی ئینتەرنێت دوای ١٠ رۆژ لە راگرتنیان کەوتنەوە کار.

بەهۆی خۆپیشاندانی هەفتەی ڕابردوو لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق هێڵەكانی ئینتەرنێت لە كارخران، دواتریش بە شێوەی كاتی و تەنها لە كاتی دەوامی حكومی بڕیاری كاراكردنەوە ئینتەرنێت درا.

هاوکات قەبارەی ئەو زیانانەی بەر دامەزراوەكان كەوتووە لە ماوەی خۆپیشاندانەكاندا بەهۆی پچڕانی هێڵەکانی ئینتەرنێت،  بە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

188 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations