وەزیری دەرەوەی ئێران: ده‌توانین سوریا و تورکیا لەگەڵ کوردانی رۆژئاوا یه‌کبخه‌ین

12.10.2019

لڤین:
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، ده‌توانن کورد و حکومه‌تى سوریا و تورکیا یه‌کبخه‌ن.

محەمەد جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند" ئێران لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات، بەڵام هەرگیز لەڕێگەی دوژمنکاری و هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان ناتوانێت ئاشتی و ئارامی بەرقەرار بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد" ده‌توانین کورده‌کان و  حکومه‌تى سوریا، حکومه‌تى تورکیا یه‌کبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سوپاى سوریا به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى تورکیا به‌رپرس بن له‌ ئاسایشى سنوور، کە ئەمە چارەسەرێکی باشە بۆ دەستەبەرکردنی ئەمن و ئاسایش لە ناوچەکەدا".

600 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations