پۆتین: هێرشەکانی تورکیا مەترسین بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش

11.10.2019

لڤین:
سەرۆكی روسیا رایگەیاند، هێرشەكانی توركیا بۆ رۆژئاوای کوردستان هۆکارێکن بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش کە هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ ئەوان و جیهانیش.

ڤلادیمیر پۆتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، "ڕەنگە هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان ببێتە هۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش، چونکە ئێمە دڵنیا نین لەوەی توركیا بتوانێت كۆنتڕۆڵی دۆخەكە بكات.

دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردو تورکیا هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان دەیان هەزار هاوڵاتی ئاوارەبوون و ماڵیان جێهێشتوە و ئەو کەسانەی پاسەوانی چەکدارانی داعش دەکەن لەو ناوچانە بە هۆی تۆپبارانەکانەوە هەڵهاتوون.

463 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations