خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەخشرایە سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌سیوبیا

11.10.2019

لڤین:
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە سەرۆک وەزیرانی ئەسیوبیا دوای ئەوەی کە توانی سەربکەوێت بە سەر ٣٠٠ کەسدا کە کاندید بوون بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە.

ئابی ئەحمەد، سەرۆكوەزیرانی ئەسیوبیا، لەماوەی رابردودا، هەوڵێكی زۆری دا بۆ كۆتایی هێنان بە شەڕی مێژویی وڵاتەكەی لەگەڵ ئەریتیریا، ئەوەبو دواجار لە ساڵی له‌ ته‌موزی 2018، هەردو وڵات لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆبونەوە و كۆتاییان بە شەڕی نێوانیان هێنا.

ئه‌سیوپیا و ئه‌ریتریا، دوای چه‌ندین ساڵ ناكۆكی نێوانیان، له‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانیشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.

هەموو ساڵێک لە رۆژی 10ی ئۆكتۆبەر لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی كە به‌هاكه‌ی 9 ملیۆن كرۆنی سویدییە دەبەخشرێتە کەسێک کە زۆرترین هەوڵیداوە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە جیهاندا.

339 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations