کەشتیەکی نەوتهەڵگری ئێرانی لە سعودیە تەقیەوە

11.10.2019

لڤین:
بەرەبەیانی ئەمرۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌نێو که‌شتییه‌کى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێرانى له‌ ده‌ریاى سور و له‌نزیک به‌نده‌ره‌ى "جه‌دده‌"ى سعودیه‌، ر
ویدا.

ئاژانسى هه‌واڵى ئیرنا سه‌ر به‌ حکومه‌تى ئێران بڵاویکردۆته‌وه‌، که‌شتییه‌که‌ سه‌ربه‌ کۆمپانیاى میللى گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى ئێرانه‌ و کاتێک تەقینەوەکە رویداوە که‌شتییه‌که‌ له‌نێو ده‌ریاى سورداو 60 میل له‌دورى به‌نده‌رى "جه‌دده‌"ى سعودیه‌وه‌ بووه‌.

ئاژانسەکە دەشڵێت: ته‌قینه‌وه‌کانى ناو که‌شتیه‌ نه‌وتیه‌که‌ به‌هۆى پێکانیه‌وه‌یه‌تى به‌هۆیەوە نەوتەکە ده‌ڕژێته‌ ناو ده‌ریاى سور کارمه‌ندانى که‌شتییه‌که‌ سه‌رقاڵى کۆنترۆڵکردنى ئه‌و زیانانه‌ن که‌ به‌ر به‌ده‌نه‌ى که‌شتییه‌که‌ که‌وتووه‌.

718 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations