پیاوێک خۆی سوتاند

10.10.2019

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە، هاوڵاتیەک لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٠  پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند.

ئەمڕۆ ( پینج شەممە، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ )، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند" کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی ئەمشەو هاوڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٠ پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند".

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سەروی ٦٠%، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی".

لە کۆتایدا پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاندوە" مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".

231 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations