سۆزان ڕایس بە تەنزەوە باسی وتەیەکی دۆناڵد ترەمپ دەکات

10.10.2019

لڤین:

ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان ڕاده‌ستی سه‌ربڕین به‌ده‌ستی توركیا كرد، ئه‌و خوێنه‌ش به‌ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپه‌.

سۆزان ڕایس، ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، به‌ته‌نزه‌وه‌ باس له‌و قسه‌یه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات كه‌ گوتی "كورد له‌جه‌نگی جیهانیی دووه‌م هاوكارمان نه‌بوون" سۆزان ڕایس به‌تره‌مپ ده‌ڵێت ( چی ده‌كێشیت )".

هەروەها سۆزان ڕایس گوتیشی" له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كورده‌كان كه‌ هاوپه‌یمانمان بوون خستماننه‌ ژێر پاسێكه‌وه‌، ئه‌وه‌ش شتێكی تۆقێنه‌ره‌.

ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا باس له‌وه‌شده‌كات" هاوپه‌یمانه‌ كورده‌كانمان ڕاده‌ستی سه‌ربڕین به‌ده‌ستی توركیا كرد، ئه‌و خوێنه‌ش به‌ده‌ستی دۆناڵد تره‌مپ بوو".

1611 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations