هه‌سه‌ده: تا ئێستا تورکیا نەیتوانیوە بێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستانەوە

10.10.2019

لڤین:
ناوەندی راگەیاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگەیاند، له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی توركیادا، سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و تا ئێستاش تورکیا نەیتوانیوە بێتە ناو رۆژئاوای کوردستان.

ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، له‌ ئه‌نجامی هێرشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سێ شه‌ڕڤان و پێنج هاوڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندارنبوون و تا ئەمڕۆش سوپای تورکیا نەیتوانیوە بێتە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان.

هەسەدە ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا هەموو هەولێکی بۆئەوەیە کە بچێتە ناو رۆژئاوای کوردستان و هێرشی زەمینی ئەنجامبدات، بەڵام هێزەکانیان رووبەڕویان بوونەتەوە و رێگەیان پێنەداون بچنە ناو خاکی رۆژئاوای کوردستان.



438 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations