سوپای تورکیا چەند گوندێکی رۆژئاوای کوردستانی تۆپبارانکرد

10.10.2019

لڤین:
تورکیا تۆپبارانی کۆبانی و چەند ناوچەیەکی سەر بەحەسەکە دەکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ هێرشی زەمینی بۆ سەر ئەو ناوچانە.

ئاژانسی هاوار نیوز، بڵاویکردوەتەوە، سوپای تورکیا دەستى کردووە بە تۆپباران کردنى شاری سەرێ کانێ لە پارێزگای حەسەکە و چەند گوندێکى نزیک کۆبانێ و ئەو تۆپبارانانەى تورکیا بە مەبەستی ئامادەکارییە بۆ هێرشی زەمینی.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئێستادا شەڕ لەنێوان شەڕڤانانى هەسەدە و چەکدارانى سەر بە تورکیا لە سنورى نێوان تورکیا و سوریا لە ڕۆژهەڵاتى سەرێ کانێ دروستبوە و شەڕەکەش بەردەوامی هەیە.

دوێنێ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆگان، بڕیاریدا بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، سەڕەای ئەوەی وڵاتانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هپشداریان دایە تورکیا.

174 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations