کاردانەوەکانی جیهان سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان

10.10.2019

لڤین:
شەوی رابردوو تورکیا هێرشی کردە سەر رۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، دواتریش زۆربەی وڵاتانی جیهان ئیدانەی هێرشەکانیان کرد و داوای راگرتنی هێرشەکان دەکەن.

کۆمکاری عەرەبی لەشکرکێشیەکانی  سوپای تورکیای بۆ سەر خاکی سوریای ئیدانەکرد و کرد هۆشداریدا، دەبێتە هۆی خراپتربونی دۆخی ئاسایشی ومرۆیی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، راشیگەیاند، پیداگری کرد ئەم هەڵمەتە بواری خراپترکردنی دۆخی ئاسایشی و مرۆڤی لە سوریا دەرخسێنێت.

لای خۆشیەوە، فلۆرێنس پارلى، وەزیرى بەرگرى فەرەنسا لە تویتێکیدا داواى وەستاندنى هێرشى تورکیا دەکات بۆسەر باکورى رۆژهەڵاتى سوریا و دەڵێت"هێرشەکە دەبێتە هۆى مەترسی بۆسەر ئاسایشى کوردەکان و هێرشەکە مەترسیدارە لەبەرئەوەى دەبێتەهۆى سودگەیاندن بە داعش، کە ماوەى پێنج ساڵە ئێمە بەرامبەرى دەجەنگین، پێویستە بوەستێندرێت و هاوکات داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد".

بەریتانیاش داوای كۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد لە بارەی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا لەناو خاكی سوریا، سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیاش ڕایگەیاند، هێرشەكانی توركیا ژیانی هاوڵاتیانی سڤیلی سوریا دەخاتە مەترسییەوە، هۆڵەنداش باڵیۆزی توركیای لەسەر هێرشەكان بانگهێشت كرد.

هاوکات جۆ بایدن، کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوی ئەو وڵاتە داوا دەکات ترەمپ لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت و دەڵێت "ترەمپ خیانەتی لە ئەمریکا کردوە و دەستوری وڵاتەکەی لەکەدار دەکات".

یەكێتی ئەوروپاش ئاماژەی بەوەكردووە، پێویستە سوپای توركیا لە خاكی سوریا بكشێتەوە و هێرشەكانیش ڕابگیرێن، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشەكانی توركیا دەكەن پێویستە ڕابگیرێن.

هاوكات وتەبێژی هەسەدە داوای لە ئەمریكا و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد ناوچەی دژە فڕین لە باكووری سوریا دروست بكەن بۆ ڕێگریكردن لە هێرشی فڕۆكەكانی توركیا.

چەند ڕۆژی ڕابردووش ئێران ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی سەربازیی لەلایەن توركیاوە ڕەوشەكە ئاڵۆزتر دەكات و ئێران دژی هێڕشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان.

لای خۆشیەوە، ڤلادمیر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، ئۆپراسیۆنەكەی توركیا دەستدرێژییە بۆ سەر سوریا و ئەردۆغانیشی ئاگادار كردووەتەوە كە ڕووسیا دژی ئۆپراسیۆنەكەیە.

ئەو هێرشەی تورکیا دوای ئەوە دێت کە رۆژی یه‌کشه‌مه‌ی رابردوو دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، که‌ هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ باکوری سوریا ده‌کشێنێته‌وه‌.
 

948 جار بینراوە

زیاتر

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations