کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ خۆی کوشت

09.10.2019

لڤین:

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کچێکی مێرمنداڵی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سنە بە هۆی کێشە لەگەڵ زڕدایک و لێدانی لەلایەن باوکیەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕایگەیاندوە" بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ڕۆژی ( دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، کچێکی تەمەن ( ١٦ ) ساڵی خەڵکی گوندی ( ئارەنان ) سەر بە شاری سنە بە ناوی ( ز . ئە ) خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،  ( ز . ئە ) لەگەڵ زڕدایکی دەمەقاڵەی بووە و دواتر لەلایەن باوکیەوە لێی دراوە و هەر ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خۆی هەڵواسێت.

795 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations