هاتووچۆی گەرمیان هۆشداری دەداتە سەرجەم فەرمانگەکانی گەرمیان
لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاندوە، ههرئۆتومبیلێكی میری (لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان) پیوهنهبیت و ده‌ستكاری تابلۆكه‌ی كرابیت واته له‌ژماره‌ی حكومی یه وه گۆڕابیت بۆ ژماره كاتی و،له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربیت ده‌ستی به‌سه‌ر دادهگیریت.
ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ )، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاندوە" بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گه‌رمیان ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەكان و بەڕێوەبەرێتیەكان و فەرمانگە حكومیەكانی ئیداره‌ی گه‌رمیان دەكاتەوە كه ههرئۆتومبیلێكی میری ( لۆگۆی تایبەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ) پیوهنهبیت و ده‌ستكاری تابلۆكه‌ی كرابیت واته له‌ژماره‌ی حكومی یه وه گۆڕابیت بۆ ژماره كاتی و،له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی بۆكاری تایبه‌تی به‌كاربیت ده‌ستی به‌سه‌ر دادهگیریت له‌لایه‌ن ئاسایش وپۆلیس وپۆلیسی هاتووچۆوه".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" كه‌سی سه‌ر پیچیكاریش له‌ریگای به‌شی داواكانی هاتووچۆوه ده‌دریته داگا بۆسزادانی بهتومهتی به‌كارهینانی مولكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت وه‌تاكه كه‌سی".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە" هه‌ر شوفێرێكی میری پابه‌ندی ئه‌م بریاره نه‌بێت راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه داده‌گیرێت وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیدهخورێت ده‌درێت به‌دادگا بهتومهتی به‌كارهینانی مولكی گشتی بۆبه‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت".
195 جار بینراوە