حکومەتی هەرێم هۆشدای دەداتە وەبەرهێنەران

09.10.2019

لڤین:
حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە وەبەرهێنەران لە ماوەی یەک مانگدا پرۆژە تەواونەکراوەکان دەستپێبکەنەوە، کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە راگیراون.

 لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم وەبەرهێنەر و بەڵێندەرەکان کراوە تێیدا هاتووە: هەر وەبەرهێنەرێک کە مۆڵەتی پرۆژەی وەرگرتوە دەستی بە کار کردبێت یاخود نا دەبێت لەماوەی یەک مانگدا دەست بەکارکردن بکاتەوە ئەگەر نا مۆڵەتەکەی هەڵدەوەشێتەوە، بێ ئەوەی ئاماژەی بە دابینکردنی پارە بکات بۆیان لەلایەن حکومەتەوە.

ماوەی چەند ساڵێکە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بەشێک لە پرۆژەکان راگیراون.

958 جار بینراوە

copyright 2019, All Rights Reserved Developed by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations