عێراق: رۆژانە تەنیا حەوت کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت کاردەکەن
لڤین:
دوای ئەوەی ماوەی جەند رۆژێک بە هۆی خۆپیشاندانەکانەوە هێڵەکانی ئینتەرنێت لە عێراق راگیرا، لە ئێستادا رۆژانە تەنیا ماوەی حەوت کاتژمێر هێڵەکانی ئینتەرنێت کاردەکەن.
وەزارەتى پەیوەندییەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکیدا بڵاویکردوەتەوە: خزمەتگوزارییەکانى ئێنتەرنێت لە کاتژمێر هەشتى بەیانى تا سێى پاش نیوەڕۆ لە رۆژانى دەوامدا کراوە دەبن و دواتر رادەگیرێن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، راگرتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت بەردەوام دەبن تا هێوربوونەوەی دۆخەکە.
لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا خۆپیشاندان و ناڕەزایی چەند شارێکی عێراقی گرتەوە و کە بەهۆیەوەی زیاتر لە ١٠٠ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە چوار هەزاری دیکەش برینداربوون، حکومەتی عێراق بۆ رێگریکردن و بڵاوکردنەوەی خۆپیشاندانەکان هێڵەکانی ئینتەرنێتی راگرت.
208 جار بینراوە